Zana Ameen; Omed Muhammed
Abstract
ئەم توێژینەوەیە لە ڕۆڵی ئەو ڕێکخراوە ناحکومییانە دەکۆڵێتەوە کە ڕاستەوخۆ کار لەسەر پەروەردەی تاک دەکەن، ...
Read More
ئەم توێژینەوەیە لە ڕۆڵی ئەو ڕێکخراوە ناحکومییانە دەکۆڵێتەوە کە ڕاستەوخۆ کار لەسەر پەروەردەی تاک دەکەن، لەوانەش دەزگای نوری حیکمە بە نموونە. ئامانج لەم توێژینەوەیە ناسینی ڕۆڵی دەزگای نوری حیکمەیە لەبواری پەروەردەیدا لەدیدی فێرخوازان و هەڵسوڕاوانی دەزگا، هەروەها دەرکەوتنی خاڵی بەهێز و لاوازی ئەو دەزگایەیە لەوبوارەیەوە، لە پێناو دەرکەوتنی ڕۆڵی زیاتری لە کۆمەڵگەدا هەردوو توێژەر پەیڕەویان لەوەرگرتنی نموونەی مەیدانی کردووە و پشتیان بە پێشنیار و فۆڕمی ڕاپرسی بەستووە، فۆڕمی ڕاپرسیش لە سێ( ٣ ) ڕووانگە پێک هاتووە(فێربوون، پەروەردە، چالاکی و گشتی).
لە گرنگترین دەرئەنجامەکانی ئەم توێژینەوەیە: دەزگای نوری حیکمە بەیەکێک لە دەزگا ناحکومییەکان ئەژمار ئەکرێت کە بە پێی یاسای دیاری کراو کاردەکات، تێکڕای فێرخوازان و هەڵسوڕاوانیشی گرنگی و پێویستی ئەم دەزگایە بۆ کۆمەڵگە بەباش دەزانن، لەگەڵ هەموو ئەمانەدا ڕۆڵی ناوبراو لە دروستکردنی تاک و خانەوادە و کۆمەڵگەدا بەڕۆڵێکی ئەرێنی گەورە دادەنرێت. هەروەها ئەم توێژینەوەیە چەند ڕاسپاردەیەکی گرنگی ئاشکراکردووە، لەوانە: پێویستی گرنگی دانی زیاتری دەزگا بە پەروەردەکردنی تاک بە بیری میانڕەوی و دوورخستنەوەی تاک لە توندووتیژی لە هەموو بوارەکاندا، هەروەها زاڵکردنی زمانی لێک تێگەیشتن لە نێوان تاکەکانی کۆمەڵگەدا